Error: No articles to display

به‌هۆى که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى هێلیکۆپته‌رێکى سوپاى ئه‌سیوبیا 17 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

 

میدیاى فه‌رمى ئه‌سیوبیا بڵاویکرده‌وه‌ که‌هێلیکۆپته‌رێکى سوپاى وڵاته‌که‌ى که‌تۆته‌ خواریه‌وه‌و له‌ ئاکامدا 17 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
 
ئه‌مڕۆ پـێنج شه‌ممه‌30 ى ئابى 2018 ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى فه‌رمى ئه‌سیوبیا رایگه‌یاند فڕۆکه‌که‌ له‌ شارى دریده‌واى هه‌ستابوو به‌ ئاڕاسته‌ى شارى بیشۆفتو له‌ هه‌رێمى ئاورومیاى ڕۆژهه‌ڵاتى وڵات که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ به‌هۆیه‌شه‌وه‌ 17 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ که‌ 13 له‌سه‌رنشینه‌کان سه‌ربازى سوپا بون  و 4 که‌سى دیکه‌شیان هاوڵاتى مه‌ده‌نى بوون که‌دوو ژن و دوو منداڵ بوون.
 
به‌پـێى زانیاریـیه‌کان فڕۆکه‌که‌ له‌ ئاسماندا گرى گرتووه‌ و له‌ نزیک بشۆفتو که‌وتووه‌ته‌ خوارێ. لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ زانینى هۆکارى که‌وتنى فڕۆکه‌که‌.
 
 

ئەلبوومی وێنەکان