Error: No articles to display

ترامپ هه‌ره‌شه‌ى کشانه‌وه‌ له‌ ڕێکخراوى بازرگانى جیهانى ده‌کات

ئاب 31, 2018
دۆنالد ترامپ ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ى کشانه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى ده‌کات له‌ ڕێکخراوه‌ى بازرگانى جیهانی، ڕایگه‌یاند ئه‌و ریکخراوه‌ به‌ ناڕه‌وا مامه‌ڵه‌ ده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌ ده‌وڵه‌تان.
 
ترامپ له‌ چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ ده‌نگوباسى بلۆمبیرگ ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌و رێکخراوه‌ باش نه‌بێت ئه‌وا ده‌کشێمه‌وه‌.
 
ڕێکخراوه‌ى بازرگانى جیهانى دامه‌زراوه‌ بۆ بازرگانى جیهانى و چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کانى نێوان وڵاتان
 
ترامپ ده‌ڵێت ڕێکخراوه‌که‌ بڕیار له‌ دژى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا ده‌دات ، به‌ڵام دان به‌وه‌دا ده‌نێت له‌م کۆتایانه‌دا هه‌ندێک بڕیارى باشى بینیوه‌.
 
سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو پێشتر که‌ ڕێکخراوه‌ى بازرگانى جیهانى دامه‌زرێنرابوو بۆ سودى هه‌موو بوو جگه‌ له‌ ئێمه‌، خه‌ریکه‌ له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌کان ون ده‌بین ، ئه‌مه‌مان به‌رزکردۆته‌وه‌ بۆ ڕێکخراوى بازرگانى جیهانی.