مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌ وێنه‌.. مه‌راسیمی ماڵئاوای له‌ جۆن مه‌كین

ئەیلول 01, 2018
هه‌ردوو سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مریکا له‌ ماڵئاوای مه‌کیدندا ئاماده‌بوون.
 
هه‌ردوو سه‌رۆکی پێشوی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما و بۆشی کوڕی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر ته‌رمی جۆن مه‌کین سیناتۆر و کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی پێشووی ئه‌مریکا ئاماده‌ بوون.
 
ئۆباما له‌ دیموکراته‌کان و بۆش له‌ کۆمارییه‌کان له‌ ڕابردوودا سه‌رۆک كۆماری ئه‌مریکا بوون  و جۆن مه‌کین ئه‌ندامی کۆنگرێسی ئه‌مریکا و به‌رپرسی جه‌نگی فیتنام بوو، وه‌ک پیاوێکی ده‌وڵه‌ت ڕێزێکی زۆری هه‌بوو.
 
جۆن مه‌كین کۆچی دوای کرد له‌ 25ی ئاب له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا به‌ نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی مێشک.