Error: No articles to display

ئه‌وروپا هۆشدارى ده‌داته‌ ئه‌مریکا ده‌رباره‌ى زیادکردنى باج له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل

ئەیلول 01, 2018
یه‌کێتیى ئه‌وروپا وه‌ڵامى هه‌ر بریارێکى ئه‌مریکا بۆ زیادکردنى باج به‌سه‌ر کاڵا هاورده‌کراوه‌کان ده‌داته‌وه‌.
 
له‌وباره‌یه‌وه‌ جان کلود یونکه‌ر سه‌رۆکى کۆمسیۆنى ئه‌وروپا له‌ لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا وتی: یه‌کێتیى ئه‌وروپا وه‌ڵامى هه‌ر بڕیارێکى ئه‌مریکا ده‌داته‌وه‌ که‌ باج به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلى هاورده‌کراو بۆ وڵاته‌که‌ى بسه‌پێنێت.
 
سه‌رۆکى کۆمسیۆنى ئه‌وروپا وتیشی: ئه‌گه‌ر له‌کاتێکدا دۆناڵد تره‌مپ باجى زیاتر بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلى ئه‌وروپى هاورده‌کراو بۆ ئه‌مریکا هه‌روه‌ک به‌م دواییه‌ ئاماژه‌ى پێکردووه‌، ئه‌وا ئه‌وانیش هه‌مان کار ده‌که‌ن و وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.
 
پێشتر سیسیلیا مالمسترۆم کۆمسیارى یه‌کێتیى ئه‌وروپا بۆ کاروبارى بازرگانى ته‌ئکیدى کرده‌وه‌ یه‌کێتیى ئه‌وروپا ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى باجى سه‌ر ئۆتۆمبیله‌ هه‌نارده‌کراوه‌کان و سه‌رجه‌م باجى کاڵاکانى دیکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکاش هه‌مان شت بکات.