Error: No articles to display

به‌هۆى سزاکانى ئێرانه‌وه‌ نرخى نه‌وتى خاو به‌رز ده‌بێته‌وه‌

ئەیلول 03, 2018

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ى ئه‌یلولى 2018 ، جارێکى تر نرخه‌کانى نه‌وتى خاو به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆوه‌ بینى  به‌هۆى  نیگه‌رانییه‌کان له‌باره‌ى که‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌ن کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌.
 
ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز بلاویکرده‌وه‌ که‌ هه‌تا کاتژمێر4:45 خوله‌کى پاش نیوه‌ڕۆى  ئه‌مڕۆ نه‌وتى خاوى برینت 60 سه‌نت به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ ه‌ و به‌رمیلێک به‌ 78.24 دۆلار و مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.
 
هه‌روه‌ها نه‌وتى خاوى رۆژئاواى ته‌کساس 15 سه‌نت به‌رزبووه‌ى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و  به‌رمیلێک به‌ 69.95 دۆلار و مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.
 
به‌هۆى ئه‌و سزایانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ سه‌پێندراوه‌ به‌سه‌ر کۆمارى ئیسلامى ئێران نرخى نه‌وت  له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌ و ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ نزخه‌که‌ى به‌رزده‌بێته‌وه‌ ، بریاریشه‌ قۆناغى دووه‌مى سزاکان له‌مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵدا بخرێنه‌ بوارى جێبه‌جێ کردنه‌وه‌.