Error: No articles to display

روسیا : له‌ ئیدلیب ڕێگری له‌ ئاشتی ده‌كرێت

ئەیلول 04, 2018
ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌باره‌ی شاری ئیدلیبی سوریاوه‌ ڕوسیا رایگه‌یاند ئیدلیب بوه‌ به‌ لانه‌ی تیرۆریستان و چه‌کداره‌کان ڕێیان له‌ ئاشتی گرتووه‌ له‌ سوریا.  
 
حکومه‌تی ڕوسیا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو هێزی سوریا ئاماده‌کرد تا گرفتی تیرۆر چاره‌سه‌ر بکات له‌ ئیدلیب.
 
ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆچونێکی گشتگیر نییه‌ تا گرفتی ئیدلیب چاره‌سه‌ر بکات ، بارودۆخی ئیدلیب یه‌کێک له‌ گرنگترین پێکهاته‌ی کارنامه‌که‌ ده‌بێت بۆ کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی ڕوسیا و تورکیا و ئیران له‌م هه‌فته‌یه‌.
 
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی ڕوسیا هێرشی ئاسمانیان ده‌ستپێکردووه‌ له‌ ئیدلیب.