Error: No articles to display

هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا و تورکیا په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

ئەیلول 04, 2018

 

ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى ئانادۆڵوى تورکیابڵاویکرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4 ى ئه‌یلولى 2018 ، به‌پـێى سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییه‌کانى وڵاته‌که‌ى مایک په‌مپـێۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو هاوتا تورکه‌که‌ى ئه‌نجامداوه‌.
 
سه‌رچاوه‌کان ووتویانه‌ په‌یوه‌ندییه‌که‌ له‌سه‌ر داواى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا بووه‌، به‌ڵام باسیان له‌وه‌ نه‌کردووه‌ ته‌وه‌رى په‌یوه‌ندیه‌که‌ چى بووه‌.
 
دوێنێ دووشه‌ممه‌ش جه‌یمس جێفرى له‌ عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن کۆبووه‌وه‌ و به‌پـێى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ ته‌وه‌رى باسه‌کانیان گرفتى په‌نابه‌رانى سوریا و دواپـێشهاته‌کانى په‌یوه‌ست به‌ پارێزگاى ئیدلیبى باکورى ڕۆژئاواى سوریا بووه‌.