Error: No articles to display

میرکڵ: ده‌بێت ئیدلیب له‌ کاره‌ساتی مرۆیی بپارێزرێت

ئەیلول 07, 2018
ئه‌نجیلا میرکڵ، ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند هاوکاری ڕوسیا ده‌کات له‌ سوریا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ لایه‌ن روسیاوه‌ ئه‌و كاره‌ قورس ده‌بێت ، چونکه‌ تیرۆریستان دانیشتوانی مه‌ده‌نی وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی به‌کار ده‌هێنن .
 
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ئیدلیبه‌وه‌ میرکڵ وتی ده‌بێت زاڵ بین به‌سه‌ر توندڕه‌وه‌کاندا و ئیدلیب به‌ دوربگرین له‌ کاره‌ساتی مرۆیی.
 
ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات ئه‌و پێشهاتانه‌م باس کردووه‌ له‌گه‌ڵ پۆتین، سه‌رۆکی روسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا.
 
دۆخی ئیدلیب بوه‌ته‌ باسێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئێستادا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ کۆبونه‌وه‌دایه‌ له‌ باره‌ی باردۆخی پارێزگای ئیدلیب.