Error: No articles to display

له‌ سۆدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابووری حكومه‌تی نوێ ڕاگه‌یه‌نرا

ئەیلول 14, 2018
حزبی گۆنگره‌ی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتداری سۆدان شه‌وی هه‌ینی ڕایگه‌یاند به‌ دامه‌زراندنی وه‌زیری دارایی و ناوخۆ و سه‌رچاوه‌ی ئاوی نۆێ،ئه‌مه‌ له‌ دوای بڕیاری سه‌رۆکی سۆدان عومه‌ر به‌شیر هات بۆ چاره‌سه‌ری حکومه‌تی ئاشته‌وایی نیشتمانی.
 
پارتی فه‌رمانڕه‌وای سۆدان ژماره‌یه‌ک وه‌زیری پێشوی هیشتۆته‌وه‌ له‌ جێگای خۆیان وه‌ک وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ و دیوانی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی.
 
دامه‌زراندنی هه‌رکه‌ له‌ عه‌بدوڵا حه‌مدوک بۆ وه‌زیری دارایی و ئه‌حمه‌د بیلال بۆ وه‌زیری ناخۆ و وبشاره‌ جومعه‌ بۆ وه‌زیری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌نیه‌کان و  خزر محه‌مه‌د بۆ وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاویه‌کان و کاره‌با،
 
حکومه‌ته‌ نوێکه‌ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی سوێندی یاسای ده‌خۆات، به‌ ئاگاداری پارتی گۆنگره‌ی نیشتمانی سۆدان.
 
سه‌رۆکی سۆدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌ی ئابووری حکومه‌تی نیشتمانی پێکهێنا ، رۆژی یه‌ک شه‌مه‌ی ڕابردوو موعتز موسای ، وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ ده‌ستنیشان کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر له‌ پێناو چاره‌سه‌رکردنی گرفتی ئابووری