Error: No articles to display

ڕوسیا واده‌ی ڕاده‌ستكردنی سیسته‌می ئێس 400 بۆ توركیا ڕاگه‌یاند

ئەیلول 14, 2018
یورس بوریسوف، جێگری وه‌زیری به‌رگری ڕوسیا ڕایگه‌یاند له‌لایه‌ن روسیا ده‌ستباری تورکیا ده‌کات له‌ پێدانی سیسته‌می ئێس 400 و له‌ ساڵی داهاتوودا موسکۆ به‌ فه‌رمی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌کاته‌ خاوه‌ن ئه‌و سیسته‌مه‌.
 
ئه‌مرۆ هه‌بنی جێگری وه‌زیری به‌رگری ڕوسیا ڕایگه‌یاند تورکیا سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌ڵیننامه‌که‌یان پاشه‌کشه‌یان نه‌کرد بۆ ده‌سکه‌وتنی سیسته‌می ئێس 400ی روسی .
 
وتیشی به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌ڵێنامه‌که‌ له‌ ساڵی 2019 سیسته‌می ئێس 400 ده‌گاته‌ تورکیا.
 
یورس بوریسوف ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو داواکاری هه‌یه‌ بۆ ته‌کنه‌لۆژیای به‌رگری هه‌وای ڕووسی سه‌ربه‌رزین تائکید بکه‌ینه‌وه‌ که‌ یه‌که‌م ده‌وڵه‌تین له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م سیسته‌مه‌.
 
وتیشی دیاریکردنی کۆمپانیای " ئه‌ڵماس ئانتای " روسی ڕێکخراوێکی به‌رگری هه‌واییه‌ مه‌ودایه‌کی فراوانی هه‌یه‌ له‌ به‌ڵێنانامه‌ی درێژخایه‌ن.