Error: No articles to display

پێشبینى قۆناغێکى مه‌ترسیدار ده‌کرێت له‌ دواى تۆفانى فلۆرێنس

ئەیلول 16, 2018
نزیکه‌ى  740 هه‌زار ماڵ و دامه‌زراوه‌کانى کار و پیشه‌ له‌ ئه‌یاله‌ته‌کانى کاڕۆلینا دا بێ کاره‌با ماونه‌وه‌، ده‌کرێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌کیش ئه‌و دۆخه‌ هه‌روا درێژه‌ى هه‌بێت.
 
ئاژانسى پێش بێنکردنى که‌ش و هه‌واناسى ئه‌مه‌ریکا به‌یانى یه‌کشه‌مه‌ هوشدارى دا که‌ "سێلاو و لاڤاوێکى مه‌ترسیهێنه‌ر بۆ سه‌ر ژیان" له‌ زۆربه‌ى به‌شه‌کانى کارۆلیناى باکوور و باشورى رۆژئاواى ڤیرجینیا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت. بۆ ڕۆژى دووشه‌مه‌ و سێ شه‌مه‌ لافاوى قوێ‌ و چڵپاوى باران به‌ نێو ئه‌یاله‌تى وێست ڤیرجینیا و رۆژئاواى ڤیرجینا دا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.
 
له‌ ده‌مێکدا ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌ تۆفانى فلۆڕێنس گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، هه‌روا زیاتر ده‌بێت و ته‌رمى سه‌دان که‌س له‌ نێو ئه‌و ماڵانه‌یان هێناوه‌ته‌ ده‌ر که‌ که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر سێلاو، مه‌ترسى سێلاوى به‌ربڵاو و کاره‌ساتى مرۆڤایه‌تى له‌ گۆڕێ دایه‌.
 
گوشارى ئه‌و تۆفانه‌ له‌ سه‌ره‌تاى یه‌کشه‌مه‌ وه‌ک پێشتر به‌هێز نیه‌ و باى ئه‌و تۆفانه‌ خێراییه‌که‌ى ده‌گاته‌ 145 کیلومتر له‌ کاتژمێردا.
 
ده‌ورى 740 هه‌زار ماڵ و دامه‌زراوه‌کانى کار و پیشه‌ له‌ ئه‌یاله‌ته‌کانى کاڕۆلینا دا بێ کاره‌با ماونه‌وه‌، و ده‌کرێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند حه‌وتوان ئه‌و دۆخه‌ هه‌روا درێژه‌ى هه‌بێت.
 
پێش بینیه‌کان ئه‌وه‌ ده‌ڵێن که‌ بۆى هه‌یه‌ ڕووباره‌کان سه‌ر ڕێژ بکه‌ن؛ هه‌ر بۆیه‌ کاربه‌ده‌ستان ده‌ستوریان به‌ هه‌زاران که‌س داوه‌ که‌ ماڵه‌کانیان چۆل بکه‌ن چونکه‌ ترسى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا لاڤاو و سێڵاو هه‌ره‌ زیانى مه‌ترسیدار به‌ ئه‌یاله‌تى کارۆلیناى باکوور بگه‌یه‌نێت که‌ له‌ مێژووى خۆى دا وێنه‌ى نه‌بووه‌.
 
تا ئێستا باران زیاتر له‌ 60 سانتیمتر باریوه‌ و پێشبینى ده‌که‌ن که‌ هه‌تا دره‌نگانى یه‌کشه‌که‌ 45 سانتیمیترى دیکه‌ش زیاد بکات.
 
کاربه‌ده‌ستان هوشدارى به‌ دانیشتوان ده‌ده‌ن که‌ نه‌ته‌نیا خۆ له‌ جاده‌کان دوور ڕابگرن به‌ڵکو خۆ له‌ به‌کارهێنانى GPS بپارێزن.
 
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى ئه‌یاله‌ت له‌ سه‌ر تویتر ڕایگه‌یاند: "له‌ ده‌مێکدا دۆخه‌کان دۆگۆڕێن، سیسته‌مه‌کانى GPS زانیارى ته‌واویان له‌ سه‌ر جاده‌داخراوه‌کان نیه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و سیستمانه‌ خه‌ڵک بۆ ئه‌و جادانه‌ رێنوێنى ده‌که‌ن که‌ یان داخراوان یان وه‌به‌ر سێڵاو که‌وتوون."
 
 
 
 
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا