Error: No articles to display

ئه‌مریکا مافى په‌نابه‌رێتى ده‌دات به‌ په‌نابه‌رانى دوورگه‌کان

ئەیلول 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئاژانسى هه‌واڵى ناین نیوزى ئوسترالى بڵاویکرده‌وه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا مافى په‌نابه‌رێتى داوه‌ به‌ 17 په‌نابه‌رى ترى دوورگه‌ى مانوسى پاپانیوگینیا و گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌مریکا.

به‌گوێره‌ى ئاماره‌ فه‌رمییه‌کان ، تا ئێستا 147 په‌نابه‌ر له‌و دوورگه‌یه‌وه‌ گوستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌مریکا و 214 په‌نابه‌رى تریش له‌ دوورگه‌ى (ناورۆ) وه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌مان ووڵات.
له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى باراک ئۆمابادا، ئه‌مریکا و ئوسترالیا ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کیان ئیمزا کرد به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى به‌شێک له‌ په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى ناورۆ و مانوسى پاپانیوگینیا بۆ ئه‌مریکا. ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ بۆ یه‌ک جاره‌ و ته‌نها بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه‌ که‌ له‌ئێستادا له‌و دوو دوورگه‌یه‌ن.

په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى ناورۆ و مانوسى پاپانیوگینیا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ن که‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بکه‌ن. بۆیه‌ هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناکرێن.