Error: No articles to display

ترامپ: له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا گۆڕانکارى به‌سه‌ردادێ

ئاب 04, 2018

دۆناڵد ترامپ گه‌شبینى خۆى به‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کانى ئاینده‌ى نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا ده‌ربڕى و ده‌ڵێت پـێشتر هه‌رگیز وه‌ها خراپ نه‌بوو، به‌ڵام له‌ ئه‌مڕۆ له‌ پاش کۆبوونه‌وه‌ى هێلسنگى گۆڕانکارى به‌سه‌رهات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16 ى ته‌موزى 2018 له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌شى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکى ڕووسیا ،ترامپ وتى دیپـلۆماسیه‌ت و وتووێژکردن باشتره‌ له‌ ناکۆکى و دژایه‌تیکردن. گوتیشى ئاماده‌ نیـیه‌ وه‌کو سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا بڕیارێکى سیاسى بدات ته‌نیا بۆ قایلکردنى ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى هه‌ردوو پارتى کۆمارى و دیموکرات.

پاشان ترامپ جارێکى دیکه‌ ڕه‌تیکرده‌وه‌ ڕووسیا به‌ مه‌به‌ستى پشتیوانیکردن لێى ده‌سـتێوه‌ردانى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ساڵى 2017 ى ئه‌مه‌ریکا هه‌بووبێت. ووتى بوونى به‌ سه‌رۆک له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تى سه‌رکه‌وتووى هه‌ڵبژاردنه‌کانى بووه‌.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکى ڕووسیا ڕه‌تیکرده‌وه‌ ئه‌وان وه‌کو حکومه‌تى ڕووسیا ده‌سـتێوه‌ردانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مه‌ریکادا هه‌بووبێت.

سه‌باره‌ت به‌ سوریا، سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ووتى وتووێژێکى دورودرێژیان له‌ باره‌ى سوریاوه‌ ئه‌نجامداوه‌. جه‌ختى له‌وه‌ کرد که‌ بۆ سه‌رۆکى ڕووسیاى ڕوونکردووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌ نادات ئێران سوودمه‌ندبێت له‌ هه‌ڵمه‌تى شه‌ڕى داعش. ووتیشى له‌گه‌ڵ پوتن ڕێکه‌وتووه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى هه‌ردوو وڵات له‌ باره‌ى سوریاوه‌.

ترامپ باسى له‌وه‌ش کرد ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا یارمه‌تى ده‌ده‌ن له‌ پاراستنى ئاسایشى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل.