Error: No articles to display

دادگایه‌کى ئیسپانیا ده‌سـتگیرکردنى ڕێبه‌رانى که‌ته‌لۆنیا له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

ئاب 04, 2018

دادگاى باڵاى ئیسپانیا ده‌ڵێت ئه‌و دادوه‌ره‌ى به‌رپـرسه‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانى په‌یوه‌ست به‌ هه‌وڵى جوداخوازیـیه‌که‌ى که‌ته‌لۆنیا له‌ مانگى ده‌ى ساڵى ڕابردوو، بڕیارى دا داواى ڕاده‌ستکردنى کارلس پودگیمۆنت سه‌رۆکى پـێشووى هه‌رێمى که‌ته‌لۆنیا و سه‌رکرده‌کانى دیکه‌ى ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌

بکشێنێته‌وه‌.

به‌پـێى دادگاکه‌ دادوه‌ر پابلۆ لارینا دوێنێ پـێنجشه‌ممه‌ بڕیارى کشانه‌وه‌ى داواى ڕاده‌ستکردنى کارلس و 5 سه‌رکرده‌ى دیکه‌ى که‌ته‌لۆنیاى داوه‌.

کارلس له‌ ئه‌ڵمانیایه‌ و هه‌فته‌ى ڕابردوو دادگایه‌کى ئه‌و وڵاته‌ بڕیاردرا مۆڵه‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌ڵمانیا بدرێت کارلس ڕاده‌ستى ئیسپانیا بکه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌کانى گه‌نده‌ڵى نه‌ک یاخیبوون که‌ سزاکه‌ى زۆر گه‌وره‌یه‌ و ده‌گاته‌ 25 ساڵ زیندانی.

پـێنج سه‌رکرده‌که‌ى دیکه‌ى که‌ته‌لۆنیا، چواریان له‌ به‌لجیکان و یه‌کێکیان له‌ سکۆتلانده‌.

جگه‌ له‌مانه‌ 9 سه‌رکرده‌ى دیکه‌ى که‌ته‌لۆنه‌کان له‌ ناو ئیسپانیا ده‌سـتگیرکراون له‌سه‌ر هه‌مان تۆمه‌تى جوداخوازی.

پارێزه‌رى یه‌کێک له‌و سه‌رکردانه‌ى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌ڵهاتوون، خۆشحاڵى خۆى به‌ بڕیاره‌که‌ى دادوه‌ر ده‌ربڕی، به‌ڵام گوتى هه‌تا حکومه‌تى ئیسپانیا ڕایانگه‌یه‌نێت کۆتایى به‌ که‌یسه‌که‌ هاتووه‌ ئه‌وان هه‌ر مه‌ترسیان ده‌بێت.

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ 1 ى مانگى ده‌ى ساڵى ڕابردوو هه‌رێمى که‌ته‌لۆنیا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى مه‌درید ڕیفراندۆمێکى بۆ سه‌ربه‌خۆیى ئه‌نجام دا و ڕێژه‌ى به‌شدارى تیایدا گه‌یشته‌ نزیکه‌ى 42% و زیاتر له‌ 90%ى به‌شداربووان ده‌نگیان دا بۆ سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمه‌که‌یان، ئه‌مه‌ش له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیسپانیاوه‌ به‌ یاخیبوون و هه‌وڵى جوداخوازى ناودێرکرا.