Error: No articles to display

یۆنان بۆماوه‌ى 3 ڕۆژ ماته‌مینى گشتى له‌وڵاته‌که‌ى ڕاگه‌یاند

ئاب 04, 2018

به‌هۆى ئاگرى دارستانه‌کانى یۆنان زیاتر له‌ 60 که‌س گیان له‌ده‌ستداو وڵاتى یۆنان بۆماوه‌ى 3 رۆژ ماته‌مینى گشتى راگه‌یاند .

کاربه‌ده‌ستانى یۆنان ده‌ڵێن به‌پـێى دوایـین ئامارى زیانه‌ گیانیـیه‌کانى ئاکامى ئه‌و ئاگره‌ گه‌ورانه‌ى له‌ ڕۆژى دووشه‌ممه‌وه‌ به‌ربوونه‌ته‌ دارستانه‌کانى ناوچه‌ى ماتى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌پیناى پایته‌خت زیاتر له‌ 60 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 172 که‌سى دیکه‌ برینداربوون.

کاربه‌ده‌ستانى ته‌ندروستى و فریاگوزارى یۆنان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ گوتیشیان له‌ نێو یاریگایه‌کى ماتى ته‌رمى 26 که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ بووبوون به‌ خه‌ڵوز. ده‌شڵێن ژماره‌یه‌کیان منداڵ بوون.

کارمه‌ندێکى فریاگوزارى به‌ ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى فڕانس پـرێسى گوت ئه‌و 26 که‌سه‌ له‌ تاو ئاگره‌که‌ به‌ کۆمه‌ڵ باوه‌شیان به‌ یه‌کترداکردووه‌.

سه‌رۆکى شاره‌وانى به‌نده‌رى ڕافینا که‌ له‌ ماتیـیه‌وه‌ نزیکه‌ به‌ فڕانس پـرێسى گوت ماتى وێرانبوو، زیاتر له‌ هه‌زار بینا و 300 ئۆتۆمبیل سووتاون و هێشتا ئاگریان لێبه‌رزده‌بێته‌وه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما و هه‌ڵکردنى بایه‌کى به‌هێز به‌ هۆکارى ته‌شه‌نه‌کردنى ئاگره‌کان داده‌نرێن.

ئه‌لێکسیس تسیپراس سه‌رۆک وه‌زیرى یۆنان بۆ ماوه‌ى 3 ڕۆژ ماته‌مینى گشتى له‌ وڵاته‌که‌ى ڕاگه‌یاند.