Error: No articles to display

کۆنگرێسى ئه‌مه‌ریکا پێدانى فڕۆکه‌ى پێشکه‌وتووى ئه‌مه‌ریکى به‌تورکیا قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

ئاب 04, 2018

یاسادانه‌رانى ئه‌نجومه‌نى سینات و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریکا ڕایانگه‌یاند ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسایه‌کى سیاسه‌تى به‌رگری.

خه‌رجى ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ ده‌گاته‌ 716 ملیار دۆلار، کۆمه‌ڵێک به‌ند له‌ یاساکه‌دا هه‌یه‌، له‌وانه‌ توندکردنه‌وه‌ى چاودێرى له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانى بیانى و ئاسایشى په‌یوه‌ندییه‌کان.

پڕۆژه‌ یاساکه‌ به‌هۆى هۆکارى ئه‌منیه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکاى قه‌ده‌غه‌ ده‌کات به‌رهه‌مه‌کانى هه‌ردوو کۆمپانیاى په‌یوه‌ندیى زێد تى ئى کورب و هواوى به‌کاربهێنێت.

هه‌فته‌ى ڕابردوو یاسادانه‌ران ڕێوشوێنى پڕۆژه‌ یاسایه‌کیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ که‌ له‌وانه‌بوو سزاکان بسه‌پێنێته‌وه‌ به‌سه‌ر زێد تى ئیدا، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌ردانى هه‌وڵه‌کانیان بوون بۆ سزادانى کۆمپانیاکه‌ به‌ تۆمه‌تى گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى بۆ ئێران کۆریاى باکوور.

هه‌روه‌ها له‌ پڕۆژه‌ یاساکه‌دا ڕێگه‌ دراوه‌ به‌ خه‌رجکردنى 7.6 ملیار دۆلار بۆ کڕینى 77 فڕۆکه‌ى جۆرى ئێف-35 که‌ کۆمپانیاى لۆکهێد مارتن دروستى ده‌کات.

هه‌روه‌ها یاساکه‌ قه‌ده‌غه‌ى ده‌کات فڕۆکه‌ى پێشکه‌وتووى ئه‌مه‌ریکى بدرێت به‌ تورکیا.