Error: No articles to display

روحانى : پێویست به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى ترامپ ناکات

ئاب 04, 2018

حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆکى کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ڵێت هیچ پێویست ناکات وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌کانى دانۆڵد ترامپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بداته‌وه‌.

قسه‌کانى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى حه‌سه‌ن روحانى یه‌که‌مینه‌ له‌وه‌تاى ترامپ به‌ رێبه‌رى ئێرانى هۆشدارى دا له‌ ده‌رئه‌نجامى ترسناک بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ ویلاته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا.

روحانى به‌ کابینه‌ته‌که‌ى وت ئه‌مانه‌ قسه‌ى بێ بنامان و هه‌ڕه‌شه‌ى پووچن له‌ لایه‌ن هه‌ندێک له‌ رێبه‌رانى ویلاته‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌. وتیشى پێویست ناکات ئێمه‌ وه‌ڵامى هیچ قسه‌ى بێ واتا و هیچ و پووچ بده‌ینه‌وه‌.

روحانى هه‌روه‌ها وتى ئێمه‌ ده‌بێت به‌ کردار وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه‌ و وتیشى به‌هێزترین وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بۆ قسه‌کانى ئه‌رزان و بێ ئه‌رزشیان، بێ رێزیه‌ له‌ پیلانه‌کانیان، خۆڕاگرى و پوچه‌ڵکردنى پیلانگێڕیه‌کانیانه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ ئێران که‌وتووه‌ته‌ ژێر فشارى توندى ئه‌مه‌ریکا. مانگى پـێنج به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رۆک ترامپ 12 مه‌رجى سه‌ره‌کى داناوه‌ بۆ لابردنى سزاکان.