Error: No articles to display

ورده‌کاریی دیارنه‌مانى رۆژنامه‌نووسه‌ سعوودیه‌که‌ له‌تورکیا

تشرینی یەکەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

دواى ئه‌وه‌ى دووى تشرینى یه‌که‌م نووسه‌رى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست و هاووڵاتیى سعوودی، خاشقچى به‌ مه‌به‌ستى مامه‌ڵه‌ى هاوسه‌رگیرى چووه‌ کۆنسوڵخانه‌ى سعوودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ و دیارنه‌ما،تا ئێستاش چاوه‌ڕوانییه‌کانى به‌رده‌م کۆنسوڵخانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌. له‌م نێوه‌نده‌دا چه‌ند به‌رپرسێک به‌ ئوتومبێلى تایبه‌ته‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ کۆنسوڵخانه‌که‌.

راگه‌یه‌ندرابوو که‌ ژماره‌یه‌ک پۆلیسى سعوودى ره‌وانه‌ى کۆنسوڵخانه‌که‌ کراون.

هاتنى ئوتومبێله‌کان بۆ ماوه‌یه‌ک قه‌ره‌باڵغیى له‌به‌رده‌م کۆنسوڵخانه‌که‌دا دروستکرد.

هاوکات له‌ پێگه‌ى کۆنسوڵخانه‌که‌ له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ره‌وه‌ روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ى جه‌مال خاشقچی-یه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌.

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا که‌ به‌ زمانه‌کانى عه‌ره‌بى و تورکى بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌ "سه‌رچاوه‌یه‌کى فه‌رمى له‌ کۆنسوڵخانه‌ى شانشینى سعوودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تکرده‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رزه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و به‌رپرسانى تورک له‌ روونکردنه‌وه‌کانیاندا وه‌ک سه‌رچاوه‌ نیشانیانداوه‌ و باس له‌ کوژرانى هاووڵاتى سعوودی، جه‌مال خاشقچى ده‌که‌ن له‌ناو کونسوڵخانه‌ى سعوودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌ "سه‌رچاوه‌که‌ به‌توندى ئه‌و تۆمه‌ته‌ بێ بنه‌مایانه‌ى ره‌تکرده‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گوتانه‌ کراوه‌ که‌ ئایا به‌ڕاستى له‌ لایه‌ن به‌رپرسى تورکه‌وه‌ کراون یاخود لێى ئاگادارن، سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ کردووه‌ شاندى ئه‌منیى که‌ له‌ به‌رپرسانى سعوودى پێکهاتووه‌ له‌سه‌ر داواى لایه‌نى سعوودى و به‌ ره‌زامه‌ندى لایه‌نى تورکى به‌ مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌بێ سه‌روشوێنبوونى هاووڵاتى سعوودی، جه‌مال خاشقجى رۆژى شه‌ممه‌ هاتووه‌ته‌ ئیستانبوڵ. سه‌رچاوه‌که‌ جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ستیارى شانشین کردووه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ى ئاسایشى هاووڵاتییانى له‌ هه‌رکوێیه‌ک بن".

 

 

ئانادۆڵ