Error: No articles to display

که‌ڤنا وه‌ک ئه‌ندامى دادگاى به‌رزى ئه‌مه‌ریکا سوێندى یاسایى خوارد

تشرینی یەکەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

دێمۆکراته‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سۆزیان داوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنى مانگى نوامبردا ببن به‌ زۆرینه‌ ئه‌وه‌ درێژه‌ به‌ لێکوڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ى که‌ڤنا ده‌ده‌ن.

دادوه‌ر که‌ڤنا دواى به‌ڕیوه‌چوونى بۆنه‌ى سوێند خواردن به‌ به‌شدارى دادوه‌ر جان ڕابرتز، سه‌رۆکى دادگاى به‌رز، ده‌بێته‌ نۆهه‌مین دادوه‌رى ئه‌و دادگایه‌ى ئه‌مه‌ریکا که‌ به‌رزترین ناوه‌ندى دادوه‌رى ویلاته‌یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکایه‌.

ئه‌و دووهه‌مین دادوه‌رى ئه‌ندامى دیوانى به‌رزى وڵاته‌ که‌ له‌ لایه‌ن دۆناڵد تڕامپه‌وه‌ ده‌ست نیشان ده‌کرێت.

ڕه‌وه‌ندى هه‌ڵبژاردنى که‌ڤنا زۆر هه‌ڵاى تێدابوو.

ئه‌گه‌ر چى بۆنه‌ى سوێندخواردنى ئه‌و دادوه‌ره‌ ئێواره‌ى شه‌مه‌ به‌ شێوه‌یه‌کى تایبه‌تى و ئارام به‌ڕیوه‌چوو، به‌لام خۆپێشانده‌ران له‌ ده‌ره‌وه‌ى بیناى کۆنگرێش به‌ نیشانه‌ى ناڕه‌زایه‌تى دروشمیان ده‌دا.

هوفته‌ى ڕابردوو کومیته‌ى دادوه‌رى سێنێتى ئه‌مه‌ریکا شاهیدى گه‌واهیدانى خانمێک به‌ ناوى "کریستین لیزى فۆرد" بوو که‌ تاوانى خسته‌ سه‌ر دادوه‌ر که‌ڤه‌نا له‌ سه‌رده‌مى قوتابخانه‌دا بێ ڕێزى جنسى پێکردبوو. پاشان ئه‌و دادوه‌ره‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ى کومیته‌ى دادوه‌رى سێنێت دا به‌رگرى له‌ خۆى کرد و ئیدعاى بێ ڕێزى کردنى جنسى به‌ڕاست نه‌زانی.

دۆناڵد تڕامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا، دواى گه‌واهییدانى فۆرد و کاڤه‌نا، پشتیوانى خۆى له‌ کاڤه‌نا ڕاگه‌یاندبوو.

له‌ کۆتایى دواى لێکۆڵینه‌وه‌ى پولیسى فێدڕالى ئه‌مه‌ریکا زۆربه‌رى کۆماریخوازانى سێنێت پشتیوانیان له‌ دادوه‌ر کاڤه‌نا کرد.

ئه‌ندامێتى له‌ دادگاى به‌رزى ئه‌مه‌ریکا دا هه‌تا سه‌ره‌ و دیاریکردنى ئه‌و پۆسته‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆکى وڵاته‌وه‌ پێشنیار ده‌کرێت و به‌ ده‌نگى سێنێت هه‌ڵده‌بژێردرێت.

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا