Error: No articles to display

تورکیا قه‌شه‌ ئه‌مه‌ریکیه‌که‌ له‌ماڵه‌که‌ى خۆى ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کات

ئاب 04, 2018

ده‌سه‌ڵاتدارانى دادوه‌رى تورکیا بڕیاریان دا ئه‌و قه‌شه‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌ى له‌ مانگى ده‌ى ساڵى 2016 وه‌ ده‌ستگیرکراوه‌ به‌ تۆمه‌تى سیخوڕى و لایه‌نگرى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و پارتى کرێکارانى کوردستان له‌ زیندان بهێنرێته‌ ده‌رێ و له‌ ماڵێکه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ربکرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25 ى ته‌موزى 2018، دادگاى ئزمیر بڕیارى دا قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بره‌نسن ڕه‌وانه‌ى ماڵه‌که‌ى بکه‌نه‌وه‌ له‌ تورکیا، به‌ڵام ده‌بێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

مایک په‌مپـێو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ى له‌م باره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تی" خۆشحاڵین به‌م هه‌واڵه‌ى له‌ مێژه‌وه‌ چاوه‌ڕوانین که‌ قه‌شه‌ بره‌نسن له‌ ده‌ستگیرکردنى نێو زیندانه‌وه‌ بۆ ماڵ بگوێزرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌س نیـیه‌. ئێمه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى بڕواپـێکراو له‌ دژى به‌ڕێز بره‌نسن نابینین، وه‌ داوا ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا ده‌که‌ین ده‌ستبه‌جێ که‌یسه‌که‌ى به‌ شێوه‌یه‌کى ڕوون و ئاشکرا و دادپه‌روه‌رانه‌ چاره‌سه‌ربکه‌ن."

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌که‌، به‌هاى لیره‌ى تورکى له‌ بازاڕه‌کانى دراوى وڵاته‌که‌ بڕێک زیادیکرد، ئه‌مه‌ش به‌و هیوایه‌ى ئه‌م هه‌نگاوه‌ناکۆکیـیه‌کانى نێوان ئه‌نکه‌ره‌ و واشنتن که‌مبکاته‌وه‌ و کاریگه‌رى به‌سه‌ر بازاڕى تورکیادا هه‌بێت.

پـێشتر کاربه‌ده‌ستانى ئه‌مه‌ریکا ناڕه‌زایى زۆریان له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرکردنى قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بره‌نسن ده‌ربڕی.

سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ى نووسى قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ پـیاوێکى به‌ڕێزه‌ به‌بێ هۆکار دادگایى ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی" ده‌ڵێن سیخوڕه‌، به‌ڵام من له‌و زیاتر سیخوڕترم. هیوادارم ڕێگه‌ى پـێبده‌ن بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌ى و خێزانه‌که‌ی."