Error: No articles to display

له‌نده‌ن ... ئاگر له‌بینایه‌کى پێنح نهۆمى که‌وته‌وه‌

ئاب 04, 2018

له‌ ناوچه‌ى وێست هاپستید شارى له‌نده‌ن ئاگرێکى گه‌وره‌ له‌ بینایه‌کى پێنج نهۆمى که‌وته‌وه‌ و تیمه‌کانى ئاگرکوژێنه‌وه‌ ده‌یان که‌سیان له‌ بیناکه‌ هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌ و کوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌ نزیکه‌ى چوار کاتژمێرى خایاند.

تیمى ئاگرکوژێنه‌وه‌ى له‌نده‌ن رایگه‌یاند نزیکه‌ى 100 ئه‌ندامى تیمه‌که‌ و 15 ئوتومبێلى ئاگرکوژێنه‌وه‌ به‌شدار بوون له‌ کوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌دا. وتیشى ئه‌ندامانى تیمه‌که‌ نهۆمى سه‌ره‌وه‌ى بیناکه‌یان چۆڵکردووه‌ به‌هۆى ترسى ڕووخانى سه‌ربانه‌که‌یه‌وه‌.

به‌ڕێوبه‌رى بنکه‌ى ئاگرکوژێنه‌وه‌ى له‌نده‌ن کلینتن موڕاى رایگه‌یاند: " پێیان وایه‌ ئاگره‌که‌ له‌ نهۆمى چواره‌وه‌ ده‌ستى پێکردبێت."

وتیشى " ئه‌ندامانى تیمى ئاگرکوژێنه‌وه‌که‌ دوو که‌سیان له‌ نهۆمى یه‌که‌م و ژماره‌یه‌کى دیکه‌یان له‌ نهۆمه‌کانى خواره‌وه‌ هێناوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌."

تیمى ئاگرکوژێنه‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ کاتژمێر 1:04 خوله‌ک به‌ کاتى گرینچ ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌شى خستۆته‌رو که‌ تا ئێستا هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ نه‌زانراوه‌.

تیمى ئاگرکوژێنه‌وه‌ ده‌ڵێت خزمه‌تگوزارى فریاکه‌وتنى خێراى له‌نده‌ن جه‌ختى له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌زه‌ره‌رى گیانى و و بریندار نه‌بووه‌ له‌ئاگره‌که‌دا و هیچ که‌سێک به‌هۆى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌وه‌ به‌نراوه‌ بۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌.