Error: No articles to display

سەرۆك وەزيرانى سكۆتلەندا: سەربەخۆيى تاكە چارەسەره‌

تشرینی یەکەم 09, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
نیکولا ستورجیون، سه‌رۆک وه‌زیرانی سکوتله‌ندا ڕایگه‌یاند سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌که‌ی و جیابونه‌وه‌ی له‌ به‌ریتانیا تاکه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ گرفته‌کانی سکوتله‌ندا .
ستورجیون له‌ گونگره‌ی حزبی نه‌ته‌وه‌ی ئوسکوتله‌ندا ڕیگه‌یاند ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ببین به‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، بریکست نمونه‌ی کێشه‌ی تازه‌ی ئوسکتله‌ندایه‌. سه‌رۆک وه‌زیران وتیشی گه‌شبینم ئه‌وه‌ ڕووده‌دات.
ستورجیون ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو بریکسیت نیشاندا که‌ ئاینده‌ی سکوتله‌ندا له‌ ده‌سته‌کانیدا نه‌بوو، چونکه‌ ده‌بوایه‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌جێبهێڵێت به‌ بێ ئاره‌زووی خۆی.
دانیشتوانی ئوسکوتله‌ندا ده‌نگیاندا له‌ دژی جیابونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌کیتی ئه‌وروپا له‌ ڕاپرسی ساڵی 2016دا هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2014 ئوسکوتله‌ندیه‌کان له‌ ڕاپرسیه‌کدا بۆ جیا بونه‌وه‌ له‌ به‌ریتانیا له‌ 45% دوای جیابونه‌وه‌یان کرد و له‌ 55% جیابونه‌وه‌یان ڕتکرده‌وه‌.