Error: No articles to display

به‌ریتانیا له‌ هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆكوشتنه‌

تشرینی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

تیرزا مای ، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌  وه‌زیرێكی دامه‌زراند بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆكوشتن له‌ به‌ریتانیا.

ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م دامه‌زراندنه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستی ده‌رونی و وه‌زیره‌كانی ته‌ندروستی ده‌رونی بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌ له‌نده‌ن لوتكه‌ی جیهانی ده‌گیرێت.

له‌ ڕۆژی دووه‌مدا 50 ده‌وڵه‌ت به‌شداریان كردووه‌ له‌ لوتكه‌ی ته‌ندروستی ده‌رونی له‌ له‌نده‌ن و به‌ڵێنیاندا 1.8ملیۆن جنیه‌ی ئیسترلینی و 2.4ملیۆن دۆلار له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا تا ئه‌و ڕێكخراوی خێرخوازی ساماریتانسدڵنیا بكه‌ن به‌رده‌وام بێت تا هێڵی ته‌له‌فونی ڕاسته‌خۆیه‌كی ئازاد ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ ڕاوێژ.

به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ساڵانه‌ له‌ به‌ریتانیا 4500 كه‌س خۆی ده‌كوژێت.

مات هانكوك، وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستی ده‌رونی ئێمه‌ ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ خوارترین به‌ به‌راورد به‌ حه‌وت ساڵی ڕابردوو.

وتیشی به‌پێویستی ده‌زانین تا زیاتر كار بكه‌ین تا ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بون هه‌ست بكه‌ن ئه‌وان یارمه‌تیان ده‌ست ده‌كه‌وێت.

هانكوك هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد دڵخۆشم  تا ( جاكی دویل_ برایس ) ده‌ستنیشان بكه‌م بۆ وه‌زیر كۆمسیۆنی ڕێگرتن له‌ خۆكوشتن، ده‌زان ئه‌و جیاوازیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ ده‌كات.

وتیشی ئێمه‌ سور ده‌بین له‌سه‌ر هه‌موو شتێك بكه‌ین تا چاره‌سه‌ری خۆكوشتن بكه‌ین.

حكومه‌تی به‌ریتانیا ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ بابه‌ند ده‌بێت به‌ ئاراسته‌كردنی ته‌ندروستی ده‌رونی له‌ نیوان خه‌ڵكی گه‌نج و پشتگیری ته‌ندروستی ده‌رونی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و تیم پێكده‌هێنێت له‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ تا گه‌نج دڵنیا بكه‌ن یارمه‌تیه‌كه‌ وه‌رده‌گرن.

له‌ قوتابخانه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت یارمه‌تی ده‌رونی و ته‌ندروستی ده‌رونی قوتابی بیه‌وێت ، له‌ پلانی ئاینده‌ ته‌ندروستی ده‌رونی بۆ گه‌نج هه‌موو ساڵێك بڵاوده‌كرێته‌وه‌ له‌ ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستی ده‌رونی.