Error: No articles to display

ئه‌مه‌ریکا نزیک بۆته‌وه‌ له‌تێگه‌یشتن له‌ دیارنه‌مانى خاشقچی

تشرینی یەکەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا دۆناڵد ترامپ وتى به‌رپرسان نزیک بوونه‌ته‌وه‌ له‌ تێگه‌یشتن له‌ دیارنه‌مانى خاشقچى له‌ کاتێکدا که‌ لێکۆڵه‌ره‌وانى سعودى خۆیان ئاماده‌ ده‌که‌ن بچنه‌ ناو کونسوڵخانه‌ى سعودیه‌وه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ.

سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ فۆکس نیوز وتى : " ده‌بێت بزانم چى ڕوویداوه‌. ئێمه‌ له‌وه‌ نزیک ده‌بینه‌وه‌ زۆر زیاتر له‌وه‌ى بیرى لێده‌که‌نه‌وه‌."

فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى سه‌ر سعودیه‌ى هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریکا تا دێت زیاتر ده‌بن سه‌باره‌ت به‌ شوێنى خاشقچى که‌ ڕه‌خنه‌گرێکى دیارى سیاسه‌ته‌کانى سعودیه‌یه‌.

تورکیا پێى وایه‌ خاشقچى له‌ ناو بیناى کونسوڵخانه‌که‌دا کوژرابێت و لاشه‌که‌ى گواسترابێته‌وه‌، سعودیه‌ش ئه‌وه‌ ڕه‌ تده‌کاته‌وه‌.

به‌رپرسێکى ئاسایشى تورکى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ تیمێکى لێکۆڵه‌ره‌وان خۆیان ئاماده‌ ده‌که‌ن بچنه‌ ناو کونسوڵخانه‌که‌وه‌.

به‌رپرسه‌که‌ وتى " ئێستا ئه‌وان چاوه‌ڕێى مۆڵه‌تى کۆتایین تاوه‌کو بچنه‌ ناو کونسوڵخانه‌که‌وه‌."

ترامپ وده‌ڵێت : " ئێمه‌ زۆر سوورین، لێکۆڵه‌ره‌وه‌مان هه‌یه‌ له‌وێ و له‌گه‌ڵ تورکیادا کار ده‌که‌ین، له‌گه‌ڵ سعودیه‌شدا کارده‌که‌ین، ده‌مانه‌وێت ڕاستى ڕووداوه‌که‌ بزانین."

سیناتۆر بۆب کورکه‌رى سه‌رۆکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریکا جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا سعودیه‌ به‌رپرسه‌ له‌ کوژرانى خاشقچى ئه‌وا ده‌بێت سزا بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر سعودیه‌دا.

 


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا