Error: No articles to display

ده‌نگۆی ئازادكردنی قه‌شه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ لیره‌ی به‌رزكرده‌وه‌

تشرینی یەکەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕاپۆرتێکی میدیای ئه‌مریکی نرخی لیره‌ی تورکی به‌رزکرده‌وه له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو  ئه‌مریکا و تورکیا رێککه‌تووه‌ن له‌باره‌ی ئازاد کردنی  قه‌شه‌ ئه‌ندرو برونسون، ڕۆژێک پێش ده‌ستێکردنی دادگایه‌که‌ له‌ تورکیا نرخی لیره‌ به‌رزبویه‌وه‌.لی ماوه‌ی ڕابردوودا دادگایکردنی قه‌شه‌ ئه‌ندرو برونسون کرژه‌ له‌ نێوان ئه‌مریکا و تورکیا دروستکرد ، به‌یه‌کێک له‌و هۆکاره‌کانه‌ داده‌نرێت كه‌  نرخی لیره‌ی تورکی دابه‌زاند.
‌ قه‌شه‌ ئه‌ندرو برونسون ماوه‌ی دوو ساڵه‌ له‌ تورکیا ده‌ستگیر کراوه‌ به‌ تۆمه‌تی پشتیوانیلێکردن له‌ کوده‌تای ساڵی 2016ی تورکیا .
کەناڵی تەلەفزیونی ئێن بی سی نیوز ئەمەریکی لە زاری دوو گەورە بەرپرسی ئەو وڵاتەوە بڵاویکرده‌وه‌ ئه‌مریکا و تورکیا رێکه‌وتوون له‌به‌رامبه‌ر ئازاد کردنی ئه‌و قه‌شه‌ ئه‌مریکیه‌وه‌ و سوککردنی سزا ئابوورییه‌کانی سه‌ر تورکیا.