Error: No articles to display

تائێستا ئه‌مریكا جێگره‌وه‌ی نیكی هیلی دانه‌ناوه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

تشرینی یەکەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكی رایگه‌یاند دینا باول، به‌رپرسی جێبه‌جێكار له‌ بانكی ساكس كشایه‌وه‌ له‌ به‌ربژێری بۆ پۆستی باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

تره‌مپ ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵك ئاره‌زووی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو ته‌رمپ  پشتیوانی له‌ كندی كیلی ده‌كات بۆ باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ریان زینكی، وه‌زیری ناخۆ به‌ربژێره‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌.

تره‌مپ قسه‌ی له‌گه‌ڵ باول كردووه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و پۆسته‌ی كه‌ له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ نیكی هیلی ده‌ستی له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌، باول پێشتر خزمه‌تی كردووه‌ وه‌ك جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی له‌ كۆشكی سپی.