Error: No articles to display

توركیا قه‌شه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ی ئازاد كرد

تشرینی یەکەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ هه‌ینی دادگای تورکیا قه‌شه‌ ( ئه‌ندرو برانسون )ی ئه‌مریکی ئازاد کرد و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆمه‌تباری کرد به‌ هاوکاریکردنی تیرۆر.
بە پێی بڕیارەکەی دادگای تورکیا، سێ ساڵ و ٤٥ رۆژ زیندانی بەسەر قەشە ئه‌ندرو برانسون سەپێنراوە، بەڵام سزاکە جێەبجێکردنی ڕایگراوە.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ دادگای تورکیا بڕیاریدا، مانەوەی زۆرەملێی و قەدەغەی هاتوچۆی لەسەر قه‌شه‌ برانسون هەڵبگرێت.
له‌ دوای ئازاد کردنی قه‌شه‌ (برانسون) ترامپ له‌ تویتێکدا خۆشحاڵی خۆی راگه‌یاند .
گرتنی ئه‌و قشه‌ ئه‌مریکیه‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ بوه‌ هۆی ناکۆكی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن کێشه‌ی دبلۆماسی له‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ئاڵۆزی تێکه‌وت.
دوێنی میدیاکانی ئه‌مریکا بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا و تورکیا گه‌شتونه‌ته‌ ڕێکه‌وتن و به‌و هۆیشه‌وه‌ به‌های لیره‌ی تورکی به‌رزبویه‌وه‌.