Error: No articles to display

زاڵمای خه‌لیل زاد له‌ هه‌وڵی ئاشتیدایه‌ له‌گه‌ڵ تالیباندا

تشرینی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی نێردراوی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تالیبان كۆبیه‌وه‌ له‌ پێناو ئاشنیدا،له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی ته‌رمپ بۆ كۆتایی پێهێنان به‌ جه‌نگ له‌ ئه‌فغانستان كه‌ 17 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌.

زاڵمای خه‌لیل زاد نوێنه‌ری ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تالیبان ئه‌نجامداوه‌ .

بۆ دووه‌م جاره‌ له‌ ماوه‌ی چوار مانگدا به‌رپرسی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕاسته‌خۆ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تالیبان كردووه‌.

نوێنه‌ری تایبه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خه‌لیل زاد له‌ ماوه‌ی 11 ڕۆژدا له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ سه‌ردانی بۆ  پاكستان و ئیمارات و قه‌ته‌ر و سعودیه‌ كردووه‌.


زاڵمای خه‌لیل زاد، پێشتر باڵوێزی ئه‌مریكا بووه‌ له‌ به‌غداد.