Error: No articles to display

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كات

تشرینی یەکەم 15, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سه‌رچاوێك له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكاوه‌ ڕایگه‌یاند مایك بۆمبیو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كات له‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعودیه‌ له‌ باره‌ی پرسی ڕۆژنامه‌نوس جه‌مال خاسقجی.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو توركیا هاوكاری ته‌واوی  شه‌فافانه‌ی سعودیه‌ ده‌كات و  له‌ كاركردن له‌ لێكوڵینه‌وه‌ی ورد و تۆماركردنی ئه‌نجامه‌كان.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ مایك بومبیو گه‌شتی كردووه‌ بۆ سعودیه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ترمپ په‌یوه‌ندی به‌ ملیك سلمان كردووه‌ له‌ باره‌ی خاشقجی.