Error: No articles to display

كۆنگرێس داوای سه‌پاندنی سزا له‌سه‌ر سعودیه‌ ده‌كات

تشرینی یەکەم 19, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
زیاتر له‌ 40 ئه‌ندامی کۆنگرێسی ئه‌مریکا داوا له‌ ترامپ، سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن له‌سه‌ر پرسی رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقجی سزایه‌کی توند بسه‌پێنێت به‌سه‌ر سعودیه‌.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ لوید دوجیت، ئه‌ندامی کۆنگرێسی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نوسراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ واژۆی زیاتر له‌ 40 ئه‌ندامی کۆنگرێسی له‌سه‌ر سعودیه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ کوشتنی جه‌مال خاشقجی.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کۆنگرێس ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو ده‌نگیان خستۆته‌ پاڵ سیناتۆری هاوڕێیان که‌ تره‌مپ هاند ده‌ده‌ن تا بڕیارێک بدات به‌ سه‌پاندنی سزا ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ کۆشتنی خاشقجی له‌ چوارچێوه‌ی یاسای (ماغنیتسکی) ئه‌و یاسایه‌ ئه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات بۆ به‌رپرسیاری بۆ ئه‌وانه‌ به‌شداریان کرد له‌ کوشتن و ئازاردانی خه‌ڵک له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا.
دوایان له‌ جێگری سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کرد تا کۆنگرێس ئاگادار بکاته‌وه‌ له‌ نێوان 120 رۆژدا بڕیاری گونجاو ده‌ربکات ، هیوای ده‌ربڕی که‌ ڕه‌نگه‌ به‌وپه‌ڕی خێراییه‌وه‌ رووبدات.