Error: No articles to display

تره‌مپ و پۆتن له‌ فه‌ره‌نسا چاویان به‌یه‌كده‌وێت

تشرینی یەکەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ جۆن بولتون، ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند دۆناڵد ترامپ گفتوگۆ ده‌کات له‌گه‌ل فلادیمیر پۆتن له‌ په‌راوێزی ساڵیادی کۆتایهاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م له‌ 11 ی تشرینی دووه‌م .
بولتون له‌سه‌ره‌تایی کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پۆتن وتی تراکپ زۆر دڵخۆش ده‌بێت تا تۆ ببینێت له‌ پاریس له‌ یادی 100 ساڵه‌ی ئاگربه‌سته‌که‌.
له‌ وه‌ڵامدا پۆتن وتی ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌سود بێت تا درێژه‌ بداته‌ وتوێژێکی راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ نمونه‌ له‌ پاریس لایه‌نی ئه‌مریکی ئاره‌زووی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌.
بولتون رۆژی دوو شه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ به‌رپرسانی روسیای بینی و له‌لایه‌ن پۆتنه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.
سه‌ردانه‌که‌ی بولتون دوای ئه‌وه‌ هات تره‌مپ ڕایگه‌یاند ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کشێته‌وه‌ له‌ ڕێکه‌وتنی چه‌کی نه‌وه‌وی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤێتی پێشوو له‌ کاتی جه‌نگی سه‌ردا ئه‌نجامیانداوه‌.