Error: No articles to display

ماكرۆن و ترامپ بارودۆخی سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن

تشرینی یەکەم 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سورێن سورێنی
باردۆخی سوریا ماكرۆن و پۆتن و مێركڵ كۆده‌كاته‌وه‌ .

ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ئیمانویل ماکرون، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا له‌ په‌یوه‌ندێکی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریکیه‌که‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بارودۆخی سوریایان تاوتوێکرد پێش به‌ستنی به‌ستنی لوتکه‌ی قه‌یرانی سوریا له‌ ئه‌سته‌نبول.
به‌ستنی لوتکه‌ی قه‌یرانه‌کانی سوریا له‌ ئه‌سته‌نبول له‌ نێوان سه‌رکرده‌کانی فه‌ره‌نسا و ڕوسیا و ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامده‌درێت رۆژی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌کانی سوریا.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا کۆشکی ئلیزه‌ رایگه‌یاند فه‌ره‌نسا و ئه‌مریکا ئامانجێکی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ له‌باره‌ی ئاسایش و ئارامی و مرۆیی و ساسی له‌ سوریا.
ترامپ داوای له‌ ماکرۆن کردووه‌ له‌ لوتکه‌که‌دا هه‌ڵویستی هاوبه‌شیان بخاته‌ڕوو.
هه‌ردوو سه‌رۆکه‌که‌ گفتوگۆیان کرد له‌باره‌ی بڕیاری واشنتۆن له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی له‌ ریکه‌وتنامه‌ی چه‌کی ناوه‌کی، تراکپ رازی بووه‌ تا گه‌ڕێکی تری دانوستان له‌گه‌ل پۆتن ئه‌نجامبدات.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ماکرۆن گفتوگۆ بکات له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که‌ پۆتن و ئه‌ردۆغان و مێرکڵ له‌باره‌ی باردۆخی سوریاوه‌ بۆ دابینکردنی ناوچه‌یه‌کی ئارام و به‌ربه‌ست دوور له‌ به‌کار هێنانی چه‌ک له‌ ئیدلب.