Error: No articles to display

داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كرێت نه‌كشێته‌وه‌ له‌ ڕێكه‌وتنی موشه‌كی مامناوه‌ند

تشرینی یەکەم 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
جۆرج سولز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پابه‌ندبونی وڵاته‌که‌ی دووپاتکرده‌وه‌ به‌ ڕێکه‌وتنی موشه‌کی مامناوه‌ندی کورت که‌ له‌ ئه‌وروپا 30 ساڵ به‌ر له‌ئێستا واژۆیکرد.
شولز له‌ وتارێکیدا له‌ رۆژنامه‌ی "نیویورک تایمز" نوسیویه‌تی ئێمه‌ پێویسته‌ ئه‌م ریکه‌وتنه‌ بهێڵینه‌وه‌، گرنگه‌ بۆ ئه‌م بارودۆخه‌.
جۆرج سولز ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو چه‌کی ناوه‌کی پێکهاته‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر جیهان.
وتیشی ڕێکه‌وتننامه‌که‌ له‌ ساڵی 1987 واژۆکراوه‌ هه‌روه‌ک " هه‌نگاوێکی سه‌ره‌کی " به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی سه‌ره‌کی لابردنی ته‌واوی چه‌کی ناوه‌کی.
ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووتره‌ی ئه‌مریکا داوای کۆبونه‌وه‌ی نێوان ڕوسیا و ئه‌مریکا ده‌کات، ده‌ڵێت شاره‌زایان کۆبونه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ن بۆ دیاریکردنی پێشێلکاریه‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌که‌.
دووپاتی ده‌کاته‌وه‌ ئه‌مرۆ جیهان پێویستی به‌ سه‌رکرده‌یه‌." توانای وێرانکاری چه‌کی ناوه‌کی هه‌ستی پێده‌که‌ن.
شولزهێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات ڕۆنالد ریغان و میخائیل غورباتشوف به‌ توانا بوون تا له‌ پێویستی تیبگه‌ن تا مه‌ترسی ناوه‌کی که‌م بکه‌نه‌وه، هه‌ستیان پێکرد هیچ لایه‌ براوه‌ نابێت له‌ جه‌نگی ناوه‌کی.‌