Error: No articles to display

دادگای هه‌نگاریا دوای سێ ساڵ بڕیاری بێ تاوانی وێنه‌گره‌كه‌ی ده‌ركرد

تشرینی یەکەم 31, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ دادگای باڵای هه‌نگاریا بڕیاریدا له‌ باره‌ی پێترا لازلۆی وێنه‌گری ته‌له‌فزیۆنی ( ئێن تیڤی) که‌ له‌ ساڵی 2015 ڕێگری له‌ کۆچبه‌ران کرد بچنه‌ ناو سنوری هه‌نگاریا.
دادگا ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌و وێنه‌گره‌ به‌شێوه‌یه‌کی گونجا نه‌بووه‌، تاوانباری نه‌کرد.
لازلۆ، له‌ مانگی ئه‌یلولی 2015 کاتێک ڕێگری له‌ تێپه‌ڕ بونی منداڵێک و باوکێک کرد بۆچونه‌ نێو خاکی هه‌نگار کاتێک ژماره‌یه‌ک کۆچبه‌ر به‌ربه‌ستی پۆلیسیان شکاند.
ئه‌و گرته‌ڤیدۆیه‌ ده‌نگۆیه‌کی زۆری دروستکرد له‌ نێوه‌نده‌ جیهانیه‌کاندا.
دادگای باڵای هەنگاریا بڕیاری ئازادکردنی مەرجداری بۆ پێترا لازلۆی کچە کامێرامانی هەنگاری دەرکرد و بەپێی بڕیارەکە لازلۆ تۆمەتی سوکایتی و ئازاردانی بەسەردا ساغنەبوەتەوە.

دادگای هه‌نگاریا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد ئەو کارەی کۆچبەران سەرپێچی بووە کە بەشێوەیەکی نایاسایی لەدەستی پۆلیس هەڵهاتوون