Error: No articles to display

له‌م مانگه‌دا تره‌مپ و پۆتین دووجار چاویان به‌ یه‌ك ده‌كه‌وێت

تشرینی دووەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
یوری ئه‌وشاکوف، ڕاوێژکاری کۆشکی کرملین ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند فلادیمیر پۆتین، سه‌رۆکی ڕوسیا و دونالد تره‌مپ، سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چاویان به‌ یه‌ک ده‌که‌وێت له‌ درێژه‌ی کۆبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی 20 (جی 20) له‌ ئه‌رجه‌نتین له‌ به‌رواری 30ی تشرینی دووه‌م.
ئه‌وساکوف ئه‌وه‌ی خسته‌روو هه‌ردوو سه‌رۆک چاویان به‌ یه‌ک ده‌که‌وێته‌وه‌ له‌ 11ی تشرینی دووه‌م له‌ په‌ڕاوێزی ساڵیادی کۆتایپێهێنانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌رنسا.
ئه‌وشاکوف ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو گفتوگۆی درێژ و گشتگیر ئه‌نجامده‌درێت له‌ (جی 20) کۆبونه‌وه‌که‌ له‌ بوینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین به‌ریوه‌ ده‌چێت.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ جۆن بولتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منی قه‌ومی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند گفتوگۆی تره‌مپ و هاوتا ڕوسیه‌که‌ی له‌ پاریس له‌ رۆژی 11ی تشرینی دووه‌م ده‌بێت.