Error: No articles to display

كالیدونیای نوێ جیابونه‌وه‌یان له‌ فه‌ره‌نسا ڕه‌تكرده‌وه‌

تشرینی دووەم 04, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی تشرینی دووەم بنکەکانی دەنگدان کرانەوە و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کالێدۆنیای نوێ.
ماوەی چەندین ساڵە دوورگەکانی کالێدۆنیای نوێ لەژێر دەسەڵاتی کۆماری فەرەنسادان، ھەرچەندە حکومەتی فەرەنسا ساڵانە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دەداتە کالێدۆنیای نوێ کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 270 ھەزار کەسە.
174000که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو به‌شداری له‌ ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی کالێدۆنیای نوێ بکه‌ن.
له‌ 80% ی ده‌نگده‌ران به‌شداریان له‌ ڕیفراندۆمه‌که‌دا کردووه‌ به‌ پێی ئه‌نجامی له‌ 95% ده‌نگه‌کان له‌ 59ی ده‌نگده‌ران ڕه‌تیان کردۆته‌وه‌ جیابونه‌وه‌ له‌ فه‌ره‌نسا .
ئیمانویل ماکرون، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنی دانیشتوانی کالیدونیای نوێ مانه‌وه‌ له‌ فه‌ره‌نسا و به‌خشینی متمانه‌ به‌ کۆماری فه‌نسا به‌رز ده‌نرخێنین.
ئابووری کالیدونیای نوێ پشت به‌و هاوکاریه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌به‌ستێت که‌ ساڵانه‌ بری 1.3 ملیار یۆرو پێده‌به‌خشێت، له‌گه‌ڵ مادده‌ی نیکڵ به‌رهه‌مهێنانی یه‌ک له‌سه‌ر چواری جیهانه‌ و هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیارییه‌.
کالیدونیا نوێ له‌ ژێر ده‌ستی فه‌ره‌نسایه‌ له‌ ساڵی 1853وه‌.