Error: No articles to display

ڕۆحانی: ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ فرۆشتنى نه‌وت و پێشێلکردنى سزاکان

تشرینی دووەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆکى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ لێدوانێکیدا رایگه‌یاند :تاران نه‌وت ده‌فرۆشێت و سزاکانى ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر هه‌ردوو که‌رتى وزه‌ و بانکه‌کانى ئێران پێشێل ده‌کات.

ڕۆحانى وتى " ئه‌مه‌ریکا ویستى فرۆشى نه‌وتى ئێران دابه‌زێنێت بۆ سفر، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له‌ فرۆشتنى نه‌وته‌که‌مان و پێشێلکردنى سزاکان."

ئه‌مه‌ریکا له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا رایگه‌یاند بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى ڕێگه‌ به‌ هه‌شت وڵات ده‌دات نه‌وتى ئێرانى بکڕن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ سزاکانى به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى ئێران ناچار بکات چالاکییه‌ ناوه‌کیى و موشه‌کیه‌کانى که‌م بکاته‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ چالاکییه‌کانى له‌ ناوچه‌که‌دا که‌م بکاته‌وه‌.

چین و هیندستان و کۆریاى باشوور و ژاپۆن و تورکیا هه‌موویان نه‌وتى ئێرانى ده‌کڕن و له‌ نێو ئه‌و هه‌شت وڵاته‌دان که‌ بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى ڕێگه‌یان پێدراوه‌ نه‌وتى ئێرانى بکڕن بۆ ئه‌وه‌ى نرخى نه‌وت تێک نه‌چێت.

ڕۆحانى وتى " ئه‌مڕۆ دوژمن ئابوورى کردۆته‌ ئامانج، ئامانجى سه‌ره‌کى سزاکان گه‌له‌که‌مانه‌."

وتیشى " ئه‌مه‌ جه‌نگى ئابووریه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا، به‌ڵام پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا بزانێت که‌ ناتوانێت زمانى هێز دژى ئێران به‌کار بهێنێت، ئێمه‌ ئاماده‌ین به‌رهه‌ڵستى هه‌موو فشارێک بکه‌ین."

 

 


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا