Error: No articles to display

له‌ئاسماندا پێکدادانى دوو فڕۆکه‌ى گه‌شتیارى روویدا

تشرینی دووەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ نزیک ئۆتاواى پایته‌ختى که‌نه‌داوه‌ دوو فڕۆکه‌ى گه‌شتیارى بچووک له‌ کاتى هه‌ستانیاندا خۆیان به‌ یه‌کتریدادا، له‌ ئه‌نجامى پێکدادانه‌که‌دا یه‌کێک له‌ فڕۆکه‌کان له‌ کێڵگه‌یه‌کدا که‌وته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى دیکه‌یان توانى له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى ئۆتاواى نێوده‌وڵه‌تى بنیشێته‌وه‌، تا ئێستا نه‌زانراوه‌ ڕووداوه‌که‌ قوربانى لێکه‌وتۆته‌وه‌ یاخوود نا.

به‌پێى ئاژانسى ده‌نگوباسى فرانس پرێس ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن له‌ زارى پۆلیسه‌وه‌ بڵاویان کرده‌وه‌ ڕووداوه‌که‌ له‌ ئاسمانى کاربدا ڕوویداوه‌ له‌ ئۆنتاریۆ که‌ ده‌کاته‌ 30 کیلۆمه‌تر ڕۆژئاواى پایته‌خته‌وه‌.

به‌پێى ئۆفیسى فیدڕاڵى گواستنه‌وه‌، یه‌کێک له‌ فڕۆکه‌کان له‌ کێڵگه‌یه‌کدا که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و ئه‌وه‌ى دیکه‌یان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى ئۆتاوادا به‌بێ هیچ کێشه‌یه‌ک نیشتۆته‌وه‌ که‌ له‌ جۆرى پایپه‌ر بى ئى 42 ه‌وه‌ و نزیکه‌ى 10 که‌س ده‌گرێت.

وته‌بێژى گواستنه‌وه‌ى فیدڕاڵى وتى " تیمێکى لیکۆڵه‌ره‌وانمان ناردووه‌ و وا پێشبینى ده‌کرێت به‌زووترین کات بگه‌نه‌ شوێنى ڕووداوه‌که‌."

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا