Error: No articles to display

ترامپ: ڕێگری له‌ هاتی كۆچبه‌ران بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین

تشرینی دووەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ترمپ، سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ویلایه‌تی ئۆهاویه له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا ڕایگه‌یاند‌ دیموکراته‌کان ده‌یانه‌وێت له‌ ساڵی 2018 بنه‌ براوه‌ی له‌ کۆنگرێس و ده‌یانه‌وێت کۆچبه‌ران زیاد بکه‌ن و وڵات پڕبکه‌ن له‌ کۆچبران و ببنه‌ هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لی کاره‌ی ئێمه‌ دروستمان کردوه‌.
وتیشی نامانه‌وێت وه‌ک ئۆباما بکه‌ن و پابه‌ندین به‌و پلانه‌ی که‌ جێبه‌جێمان کردووه‌ گه‌ر ده‌تانه‌وێت کۆچبه‌ر زۆر بێت ده‌نگ به‌ دیموکراته‌کان بده‌ن و گه‌ر ده‌تانه‌وێت کۆچبه‌ر نه‌یه‌ت بۆ وڵاته‌که‌مان و ده‌نگ به‌ کۆماریه‌کان بده‌ن. .
ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 6ی تشرینی دووه‌م هه‌ڵبژاردنی کۆنگرێس له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌نجامبدرێت .