Error: No articles to display

دیموكراته‌كان له‌ كۆماریه‌كانیان برده‌وه‌

تشرینی دووەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه‌ پارتی کۆماری که‌ پارته‌که‌ی ترمپه‌ زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی برده‌وه‌، هه‌روه‌ها پارتی دیموکراته‌کان زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان برده‌وه‌.
ته‌له‌فزیۆنی " بی . سی" ئه‌مریکی بڵاویکرده‌وه‌ دیموکراته‌کان 218 کورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌ ده‌ستهێناوه‌ و سه‌رکه‌وتون به‌سه‌ر کۆماریه‌کاندا.
ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو پێشبینی ده‌کرێت کورسیه‌کانی دیموکراته‌کان بگاته‌ 229 کورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و کۆماریه‌کانیش کورسیه‌کانیان ده‌گاته‌ 206 کورسی.
هه‌روه‌ها پارتی کۆماریه‌کان 50 کورسی ئه‌نجومه‌نی پیرانیان به‌ ده‌ستهێناوه‌ و پارتی دیموکراته‌کان 39 کوردسیان به‌ ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام تائێستا 11 کورسی یه‌کلاینه‌کراوه‌ته‌وه‌.
کۆنگرێسی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران پێکدێت، ئەنجوومەنی نوێنەران لە 435 نوێنەر پێکدێت و ئەنجوومەنی پیرانیش لە 100 ئەندام.

هەڵبژاردنی کۆنگرێس دوو ساڵ جارێک ئەنجامدەدرێت، خولێکیانی دەکەوێتە نیوەی هەڵبژاردنی خولی سەرۆکایەتی ئەمریکا. لەو هەڵبژاردنەدا سەرجەم نوێنەرەکان واتە 435 نوێنەر هەڵدەبژێردرێن، لەگەڵ 35 ئەندامی ئەنجوومەنی پیران.