Error: No articles to display

ئه‌مریکا به‌نده‌رێکى ئێران له‌سزاکان ده‌به‌خشێت

تشرینی دووەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: له‌پێناو کۆمه‌ککردن به‌ گه‌شه‌ى ئابوورى ئه‌فغانستان، وڵاته‌که‌ى به‌نده‌رى چابه‌هار له‌ئێران له‌ سزاکان ده‌به‌خشێت.

مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: قۆناغى دووه‌مى سزاکانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێکردووه‌، به‌ڵام واشنتۆن به‌نده‌رى چابه‌هار له‌ باشوورى ئێران ده‌به‌خشێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌و به‌نده‌ره‌وه‌ که‌لوپه‌ل و شتومه‌ک بگات به‌ ئه‌فغانستان و یارمه‌تى ئابوورى ئه‌و وڵاته‌ بدرێت.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕاشیگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆسپ له‌سه‌ر دروستکردنى هێڵى ئاسنى نێوان به‌نده‌رى چابه‌هار له‌ ئێران بۆ ئه‌فغانستان دروست نه‌بێت و ئه‌فغانستان بتوانێت له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى چابه‌هاره‌وه‌ ده‌ستى به‌ پێداویستییه‌کانى بگات.

ڕاشیگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مریکا ته‌نها بۆ کۆمه‌ک کردنه‌ به‌ گه‌شه‌ى ئابوورى له‌ ئه‌فغانستان.