Error: No articles to display

له‌هێرشێکى چه‌کداری له‌شارێکى کالیفۆرنیا 12 که‌س کوژران

تشرینی دووەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


پـۆلیس له‌ شارى پاوزنت ئۆکسى باشورى ویلایه‌تى کالیفۆرنیا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌سێک به‌ چه‌که‌وه‌ چووه‌ته‌ ناو باڕێک و ته‌قه‌ى له‌خه‌ڵکه‌که‌ کردووه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌لایه‌نى که‌م 12 که‌س کوژراون که‌ یه‌کێکیان پـۆلیس بووه‌.

شایه‌تحاڵێک ده‌ڵێت ده‌وروبه‌رى کاژمێر 11:20 ى شه‌وى چوارشه‌ممه‌ که‌سێک که‌ پاڵتۆیه‌کى بارانى ڕه‌نگ ڕه‌شى له‌به‌ردابووه‌، خۆى کردووه‌ به‌ باڕى بۆرده‌رلاین و به‌ر له‌وه‌ى به‌ چه‌که‌که‌ى ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵکه‌که‌ بکات چه‌ند بۆمبێکى دوکه‌ڵى ته‌قاندووه‌.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پـێنج شه‌ممه‌ کاربه‌ده‌ستانى پـۆلیس له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند هێرشبه‌ره‌که‌ش کوژراوه‌، به‌ڵام هێشتا نازانن ئایه‌ به‌ته‌قه‌ى پـۆلیس کوژراوه‌ یان خۆى کوشتووه‌.

وتیشیان هێشتا ناسنامه‌ى هێرشبه‌ره‌که‌یان بۆ ئاشکرا نه‌بووه‌، وه‌ نازانن ئایه‌ هێرشه‌که‌ په‌یوه‌ندى به‌ تێرۆره‌وه‌ هه‌یه‌ یان نا و ئایه‌ که‌سى دیکه‌ى له‌گه‌ڵدا بووه‌ یارمه‌تى دابێت.

هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌ کرد نزیکه‌ى 12 که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.

ده‌ڵێن باڕه‌که‌ یه‌کێکه‌ له‌ شوێنه‌ میللیـیه‌کانى شارى پاوزنت ئۆکس که‌ زیاتر خوێندکارانى زانکۆ ڕووى لێده‌که‌ن. خوێندکارێک که‌ له‌ کاتى ڕووداوه‌که‌ له‌وێ بووه‌، به‌ ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى فڕانس پـرێسى ووتووه‌ هێرشبه‌ره‌که‌ چه‌کێکى پـێبووه‌ لوله‌که‌ى کورتبووه‌ و مه‌خزه‌نه‌که‌ى له‌ نێوان 10 بۆ 15 فیشه‌کى ده‌خوارد. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن نزیکه‌ى 30 گولله‌ى ته‌قاندبوو.

 


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا