Error: No articles to display

په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شه‌هیدی سه‌ركرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود لادرا

تشرینی دووەم 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 26ی تشرینی دووه‌م له‌ ساڵڕۆژی شه‌هیدبونی شه‌هیدی سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی سه‌یدسادق و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یکه‌ری شه‌هیدی سه‌رکرده‌ لادرا.
به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمودو خانه‌واده‌ى شه‌هید عه‌تا و سه‌ید خه‌راجیانى، نوێنه‌رى خاتوو هێرۆ ئیبرایم ئه‌حمه‌د و دکتۆر ته‌ها ره‌سوڵ و نوێنه‌رى لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و ده‌زگا حکومیه‌کان مه‌راسیمى ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ به‌ڕێوه‌چوو .
له‌مه‌راسیمه‌که‌دا په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یکه‌رى شه‌هید عه‌تا لادرا که‌دکتۆر ته‌ها ره‌سوڵ ئه‌رکى دروستکردنى په‌یکه‌ره‌که‌ى له‌ئه‌ستۆ گرتبوو .
دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ تاجه‌گوڵینه‌ى رێز وه‌فا له‌سه‌ر گڵکۆى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود دانرا .
شه‌هیدى سه‌رکرده‌ (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ) ئێواره‌ى ڕۆژى 26-11- 2014 له‌ شه‌ڕێکى قاره‌مانه‌نه‌ له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش له‌ ته‌للوه‌رد گیانى خۆى کرده‌ قوربانى کوردو کوردستان .

ئەلبوومی وێنەکان