Error: No articles to display

رۆژى ئاڵاى کوردستان و دایک له‌په‌رله‌مانى کوردستان

کانونی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 17-12-2018، به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى یه‌که‌مین دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان و سه‌رۆک و نوێنه‌رى فراکسیۆنه‌ جیاوازه‌کانى په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دیوان ‌و که‌سوکارى ژماره‌یه‌ک له‌ شه‌هیدانى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ راوێژکاران ‌و فه‌رمانبه‌ران ‌و کارمه‌ندانى په‌رله‌مان، بۆ به‌رزراگرتن ‌و رێزلێنان له‌ رۆژى ئاڵاى کوردستان و رۆژى دایک له‌ رێوڕه‌سمێکى شایسته‌دا له‌ گۆڕه‌پانى ته‌لارى په‌رله‌مانى کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌نگى مارشى ئه‌ى ره‌قیب له‌لایه‌ن دایکى چوار شه‌هیدى شه‌ڕى داعش و سه‌رۆکى یه‌که‌مین دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان ئاڵاى کوردستان به‌رزکرایه‌وه‌.

پێویسته‌ بوترێت له‌رۆژى 19-6-2004، په‌رله‌مانى کوردستان له‌دانیشتنى ژماره‌ى 43ى خولى گواسستنه‌وه‌ى خۆییدا بریارى ژماره‌ى 48ى ده‌رکرد و تیایدا به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ بریاریدا که‌ 17-12ى هه‌موو سالێک که‌ رۆژى هه‌لکرنى ئاڵاى کوردستانه‌ بکریته‌ رۆژى دایک له‌کوردستان.

ئەلبوومی وێنەکان