Error: No articles to display

سوێندخواردنى به‌شێک له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان

تشرینی دووەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


رۆژى 6 ى تشرینى دووه‌مى 2018، دانیشتنى کردنه‌وه‌ى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌دانیشتنه‌که‌دا بانگهێشتى به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى پاڵێوراو کرا که‌ "رێڤنگ محه‌مه‌د هرورى" بوو ، بۆ سوێندخواردنى یاسایى و به‌ڕێوه‌بردنى دانیشتنه‌که‌ وه‌ک له‌په‌یڕه‌وه‌ى ناوخۆى په‌رله‌ماندا هاتووه‌.

دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆکى دانیشتنه‌که‌ بانگهێشتى یه‌که‌به‌یه‌که‌ى ئه‌ندامانى خولى تازه‌ى په‌رله‌مان کرا بۆ سوێندخواردنى یاسایى و شێوازى سوێندخواردنه‌که‌ش‌ به‌ پێى ریزبه‌ندیى ناوه‌کان بوو.