Error: No articles to display

کۆمپانیای کیا یه‌که‌م وێنه‌ى تازه‌ترین ئۆتۆمۆبێلی کیا کۆریسى نایابى ئاشکرا کرد

ئەیلول 20, 2018
جه‌ماوه‌رنیوز
 
 
کیا مۆتۆرز تازه‌ترین دیزاینی Kia Quorisى نایابى ئاشکرا کرد، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی نمایشکردنی زنجیره‌یه‌ک وێنه‌ى ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ى ئۆتۆمۆبێله‌که‌، دروستکردنی دیزاینی Quorisى نوێ به‌ هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌ نێوان باره‌گاى دیزاینی جیهانیی کۆمپانیای Kia له‌ نامیانگ له‌ کۆریا و ستۆدیۆى دیزاینی ئه‌مه‌ریکی بۆ هێمای بازرگانی، له‌ ئیرڤین له‌ ویلایه‌تی کالیفۆڕنیا بووه‌.
 
 کۆریس کۆکراوه‌ی نێوان دیزاینێکی هاوسه‌نگ و جوان له‌گه‌ڵ هێلکاریی رێک و جوان و ورده‌کاریی ئه‌ندازه‌ییه‌ و که‌شوهه‌وایه‌کی هاوچه‌رخ له‌ رێکوجوانی و سه‌رنجڕاکێشى ده‌خاته‌ سه‌ر ئۆتۆمۆبێلى نه‌فه‌رهه‌ڵگرى گه‌وره‌. دیزاینه‌رانی کیا ئه‌و دیزاینه‌یان له‌ چه‌مکى دیزاینی " Gravity of Prestige" وه‌رگرتووه‌، که‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ توانا و هێز له‌ رێگه‌ی ورده‌کارییه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی و پلێته‌ پته‌وه‌که‌ى.
 
ره‌گه‌زى سه‌ره‌کی له‌ دیزاینی تازه‌ترین سیسته‌می QUORIS له‌و شاسیی نوێ و ره‌چه‌ڵه‌که‌ دێرینه‌که‌ی پێشوویه‌تی، ئه‌و گۆڕانکارییه‌ ورده‌ له‌ ره‌چه‌ڵه‌کی QUORIS ئاماژه‌یه‌کی به‌هێزه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ره‌ فراوانه‌که‌ی و په‌ره‌پێدانی چاکسازیکردن له‌ کوالیتیی سواربوون و ره‌خساندنی رووبه‌رێکی فراوانتر بۆ سه‌رنشینان له‌ ناوه‌وه‌.
 
دیزاینێکی جوان و ساده‌ی ناوه‌وه‌
 
جوانه‌ له‌ رووی دیزاینه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ دیزاینێکی ساده‌ له‌سه‌ر شێوازێکی به‌رز، شوێنی دانیشتنی QUORIS ى نوێ شوێنێکی ئارام وهێمن بۆ شوفێر فه‌راهه‌م ده‌کات بۆ به‌سه‌ربردنی کاتێکی خۆش. هه‌روه‌ها کیا زنجیره‌یه‌ک له‌ تایبه‌تمه‌ندی پێشخستووه‌ که‌ چێژێکی زیاتر به‌ به‌کارهێنه‌رانی ده‌به‌خشێت.
 
شوێنی دانیشتن به‌جۆرێک دیزاین کراوه‌ تا رووبه‌ر و حه‌وانه‌وه‌یه‌کی زیاتر دابین بکات، جامه‌کانی که‌ درێژتر و زۆر فراوانترن خۆشحاڵییه‌کی زیاتر به‌ سه‌رنشینانی ده‌به‌خشێت به‌ به‌روارد له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانی پێشخۆى، هه‌رچی کوشنه‌کانیشیه‌تی به‌ پێستی ئه‌سڵی رازاوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ داشبۆرد و به‌ره‌ ده‌رگه‌ نه‌رمه‌کانی که‌ دیمه‌نێکی زۆر جوانی به‌ناوه‌وه‌ى ئۆتۆمۆبیله‌که‌ به‌خشیوه‌.
 
تازه‌ترین ئۆتۆمۆبیلى Kia QUORIS  له‌ کۆریا دروست ده‌کرێت.

راپرسی

هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ گۆڕانکارى له‌ره‌وشى هه‌رێمدا بکات ؟