Error: No articles to display

کۆمپانیاى بلاکبێرى نوێترین مۆبایلى به‌ تایبه‌تمه‌ندى سه‌رسوڕهێنه‌ر خسته‌ بازاڕه‌کانه‌وه‌

ئاب 04, 2018

دواى ماوه‌یه‌کى زۆر دابڕان کۆمپانیاى بلاکبێرى نوێترین مۆبایلى به‌ تایبه‌تمه‌ندى سه‌رسوڕهێنه‌ر خسته‌ بازاڕه‌کانه‌وه‌ و وه‌ک کۆمپانیاکه‌ش ئاماژه‌ى پێداوه‌ ئه‌م مۆبایله‌ به‌ به‌هێزترین مۆبایل داده‌نرێت له‌ دنیادا.

کۆمپانیاى بلاکبێرى دواى ماوه‌یه‌کى زۆر له‌ بڵاونه‌کردنه‌وه‌ى هیچ به‌رهه‌مێک بڕیارى دا بۆ کۆتاکانى مانگى ئایار/مایۆى ساڵى 2018 مۆبایلێکى نوێى دروست بکات و بیخاته‌ بازاڕه‌کانى دنیاوه‌، بۆیه‌ له‌ ئه‌نجامدا کۆمپانیاکه‌ نوێترین مۆبایلى دروست کرد به‌ناوى "Key2" ه‌وه‌ که‌ زۆر به‌دیزاینێکى جوان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کى به‌هێز دروست کردووه‌.

کۆمپانیاکه‌ له‌باره‌ى تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى ئه‌م مۆبایله‌وه‌ روونکردنه‌وه‌ى داوه‌، مۆبایله‌ نوێکه‌ى ئه‌م کۆمپانیایه‌ پاترییه‌کى 3360 میلى ئه‌مپێرى له‌سه‌ره‌ و پرۆسێسه‌رێکى به‌هێزى هه‌یه‌ که‌ ده‌گاته‌ 660، جگه‌ له‌وه‌ش کامێرایه‌کى به‌هێزى بۆ دانراوه‌ که‌ کامێراى پێشه‌وه‌ى هه‌شت مێگا پێکسڵه‌ و کامێراى دواوه‌ى 16 مێگا پێکسڵه‌، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌کى روونى هه‌یه‌ که‌ 4.5 ئینجه‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونى دووگمه‌ى کیبۆرد و روونییه‌که‌ى ده‌گات 1080 به‌ 1620 پیکسڵ.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م کۆمپانیایه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه‌ که‌ ڕامى ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ شه‌ش گێگا بایته‌ و میمۆرى ناوه‌کى له‌ 64 گێگا بایته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌گاته‌ 256 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به‌ سیسته‌مى ئه‌ندرۆید 8.1 کار ده‌کات و نرخه‌که‌شى ده‌گاته‌ 560 دۆلارى ئه‌مه‌ریکی.

راپرسی

هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ گۆڕانکارى له‌ره‌وشى هه‌رێمدا بکات ؟