Error: No articles to display

هیگواین هۆکاری رەتکردنەوەی چێڵسی ئاشکرادەکات

ئاب 04, 2018
گۆنزالۆ هیگواین، هێرشبەری ئەرجەنتین یانەی ئەیسی میلانی ئیتالی هۆکاری هەڵبژاردنی میلان و رەتکردنەوەی چێڵسی ئاشکراکرد.


رۆژنامەی ستاندەردی بەریتانی رایگەیاندووە، هیگواینی 30 ساڵ دانی بەوەداناوە کە رێزی گەورەیی ماوریسیۆ ساری دەگرێت، بەڵام ئەو تاکە کەس بووە کە دەیەویست پەیوەندی بە چێڵسی بکات، ئەگەرنا هەموو دەستەی کارگێری چێڵسی لە دژی ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە بوون.

ماوریسیۆ ساری، دوای وەرگرتنی راهێنەرایەتی چێڵسی داوای هیگواینی هێرشبەری پێشووی لە یانەی ناپۆلی دەکرد، بەڵام یاریزانەکە چووە ئەیسی میلان و چێڵسی رەتکردەوە.

هیگواین ئەوەیشی راگەیاندووە، پێچەوانەی چێڵسی یانەی میلان تواناکانی منی پێویستە، ئەوە جوانترین شتە بۆ یاریزانی تۆپی پێ، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی پەیوەندی بەم یانەیەوە بکەم.

گۆنزالۆ هیگواین بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز لە یانەی یوڤێنتوسەوە پەیوەندیی بە میلان کردووە و لەدوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەشی رۆسۆنێری دەتوانێت یاریزانەکە بکڕێتەوە.
 
رووداو