Error: No articles to display

کۆبوونەوەی یەکلاییکەرەوە بۆ داهاتووی مۆدریچ دەکرێت

ئاب 04, 2018

لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی کرواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە کۆبوونەوەیەکی یەکلاییکەرەوەدا لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە داهاتووی خۆی یەکلاییدەکاتەوە.



ماڵپەری کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتالی رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی یەکلاییکەرەوە لەنێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز و مۆدریچ ئەنجامدەدرێت، بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتووی یاریزانەکە کە دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی بکات.

مۆدریچی 32 ساڵ دوو ساڵ پێش ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکو 2020 نوێکردەوە و مووچەکەشی ساڵانە 9 ملیۆن یۆرۆیە.

لوکا مۆدریچ لە مۆندیالی 2018 وەک باشترین یاریزان دەستنیشانکرد، لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە ئیتالیا زۆرترین هەواڵ لەسەر هەوڵەکانی ئینتەرمیلان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بڵاوکراوەتەوە، ریال مەدریدیش بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە دەڵێت 750 ملیۆن یۆرۆ نرخی یاریزانەکەیە.

 

رووداو