Error: No articles to display

کۆریای باشوور داوای دووەمی مۆندیال دەکات

ئاب 04, 2018
چونگ مۆنگ کۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆریای باشوور و خاوەنی کۆمپانیای هیوندای تایبەت بە ئۆتۆمبێل 3 ملیۆن یۆرۆ لەسەر ئەرکی خۆی دەدات بۆ رازیکردنی راهێنەرێک بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.


دوای ئەوەی کۆریای باشوور لە قۆناخی یەکەمی مۆندیالی 2018 کرایە دەرەوە، شین تای یۆنگ، راهێنەری هەڵبژاردەکە دەستیلەکارکێشایەوە.

زلاتکۆ دالیچ، راهێنەری هەڵبژاردەی کرواتیا لەپێشەوەی پلانەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆریای باشوورە بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە وەربگرێت پێش دەستپێکردنی رکابەرییەکانی جامی ئاسیای 2019.

جگە لە دالیچ هەریەکە لە کارلۆس کیرۆش، راهێنەری ئێران، خوان کارلۆس ئوسوریۆ، راهێنەری پێشووی مەکسیک بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پاڵێوراون.
 
 
 
رووداو